دەربارەی ئێمە.

کۆمپانیایەکی ڕیکلام و دیجیتاڵ مارکێتینگ — هاوبەشی ڕاستەقینەی سەرکەوتنت.

Creative Media logo

چیرۆکی ئێمە

کرێیتیڤ میدیا کۆمپانیایەکی ڕیکلام و دیجیتاڵ مارکێتینگە کە بە تێکەڵکردنی داهێنان، شارەزایی تەکنیکی و تەکنۆلۆجیای ژیری دەستکرد، یارمەتی بزنسەکان دەدات لە ناوێکی ئاساییەوە ببن بە براندێکی بەهێز و کاریگەر.

ئێمە پێمان وایە کە هەر بزنسێک چیرۆکێکی هەیە، هەر بۆیە کرێیتیڤ میدیا وەکوو هاوبەشی ڕاستەقینەی کۆمپانیاکان ئامادەیە ئەم چیرۆکە بە باشترین شێواز، بە بەرزترین کوالیتی و پشت بەستن بە ستراتیژییەکی وردبینانە بگەیەنێتە ئامانج و بینەرەکانی.

ئامانجەکانمان

"ئامانجی کرێیتیڤ میدیا بریتییە لە گەشەکردنی ڕاستەقینە و پێوانەکراوی بزنسەکان."

کاری ئێمە تەنیا ناوەڕۆک دروستکردن نییە، گرینگترین ئەرکی ئێمە دانانی ستراتیژییە؛ بۆ هەر پرۆژەیەک، جێبەجێکردنی، پێوانەکردن و بەرزترکردنی ئاستی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە تاوەکوو دەگەینە ئەنجامی کۆتایی کە ئەویش براندینگ و فرۆشی زیاترە.

تیمی ئێمە

یەک تیم، هەموو ئەو شارەزاییانەی براندەکەت پێویستی پێیەتی.

دروستکەری ناوەڕۆک

هێنانی ئایدیای سەرنجڕاکێش و گونجاو لەگەڵ ڕەچاوکردنی ترێندەکانی ڕۆژی جیهان.

گرافیک دیزاینەر

دیزاینی مۆدێرن و ناوازە کە ناسنامەی براندەکەت لە بازاڕدا جێگیر دەکات.

ڤیدیۆگرافەر

تۆمارکردنی پیشەیی ڤیدیۆ و وێنە بە پێشکەوتووترین ئامێرەکان لە ستۆدیۆی تایبەتی کرێیتیڤ میدیا و لە دەرەوەی ستۆدیۆ.

مۆنتاژی ڤیدیۆ

دەستکاریکردن، مۆنتاژی سەردەمیانە و سینەمایی ڤیدیۆ، فۆتۆشۆپی پرۆفیشناڵ لەگەڵ کەڵکوەرگرتن لە ژیری دەستکرد بۆ سەرنجڕاکێشی تەواو.

بەڕێوەبەری سپۆنسەر

پسپۆڕی شارەزا و بەئەزموون بۆ سپۆنسەرکردنی ستراتیژیک لە سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە بەرزترین ئەنجام.

بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

دانانی پلانی مانگانە لەسەر تارگێتی دیاریکراو و بەڕێوەبردنی لاپەڕەکان بە دەست پسپۆڕی لێهاتوو و شارەزا لە ئەلگۆریتمەکانی هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی سۆشیاڵ میدیا.

بۆچی کرێیتیڤ میدیا؟

چونکە هەموو شتێک لەژێر یەک سەقفدایە: لە ئایدیاوە تا بڵاوکردنەوە و ڕیکلامی ئامانجدار. تۆ لە جیاتی کارکردن لەگەڵ چەند کەسێکی پەرتوبڵاو، لەگەڵ تیمێکی یەکگرتوو کاردەکەیت کە هەموو بەشەکان لەگەڵ یەکتر هاوسەنگ دەکات تاکوو ئەنجامی کۆتایی پرۆفیشناڵ، خێرا و کاریگەر بێت.

01.

سەر بنەمای داتا

ژمارەکان ڕێنمایی ستراتیژییەکەمان دەکەن، بۆیە ئەنجامی پێوانەکراو دەبینیت.

02.

داهێنانی بەرز

هەوڵ دەدەین ناوەڕۆکێک دروست بکەین کە سکرۆڵ ڕادەگرێت.

03.

ڕوونی

پەیوەندیی ڕاستگۆیانە و ڕاپۆرتی ڕوون لە هەموو هەنگاوێکدا.

04.

خۆماڵی

بازاڕ، کلتوور و زمانەکانی کوردستان و عێراق دەناسین.